|

|
ئازاد
ساڵح لێپرسراوی
تیپی
مۆسیقای شنروێ
هه‌ر له سه‌ره‌تای مێژووه‌وه په‌یوه‌ندییه‌کی گرێ دراو له نێوان
مرۆڤ و هونه‌ر به کاردانه‌وه هه‌یه. هونه‌ری مۆسیقاش
په‌یوه‌ندییه‌کی رۆحی نێوان کار و مرۆڤ و مۆسیقا و ده‌ربڕینه به
گۆرانی گه‌ر له‌مه‌ڕ مۆسیقاش بدوێین مۆسیقا وه‌ک هونه‌ر و زانست
درێژه
>>>>>> | |
|

به
رنامه ی میلۆدی دیدار له گه ڵ هونه رمه ند سابیر كوردستانی
به
رنامه ی میلۆدی دیدار له گه ڵ هونه رمه ند هوشیار حمه فه ره ج
گۆرانی یه كه م......زياتر
گۆرانی
به له نجه
> وتنی>شاخه
وان



تیپی مۆسیقای شنروێ،
رووی گشتی هونه‌ری شاری هه‌ڵه‌بجه
له نیسانی 1973 دا تیپی مۆسیقای شنروێ له هه‌ڵه‌بجه به کۆششی
هونه‌رمه‌ندان ئازاد ساڵح، مسته‌فا که‌مال، ئومێد نوری، حیکمه‌ت
توفیق دامه‌زراوه و له ته‌مووزی ئه‌و ساڵه‌دا له ئاهه‌نگێکدا له
گه‌ڵ شانۆگه‌رییه‌کی هونه‌رمه‌ند جه‌مالی مه‌لا قادر ده‌یان گۆرانی
و مۆسیقای به‌سۆزیان پێشکه‌ش کردووه و دواتر له ته‌وێڵه و
خورماڵ و پێنجوێن و گه‌لێ بۆنه و ناوچه‌ی دیکه‌دا رووی گه‌شی
هونه‌ری شاره‌که بوون و له‌و تیپه‌دا ده‌یان هونه‌رمه‌ند بووه
ئه‌ندام و دواتر به هۆی ژیان و چوونه هه‌نده‌ران دابڕاون، به‌ڵام
به‌ڕێز ئازاد ساڵح _ ی دامه‌زرێنه‌ر و لێپرسراوی تیپه‌که که به
خه‌مخۆری و هونه‌رمه‌ندی خۆیه‌وه هه‌ر به‌رده‌وام بووه وله‌گه‌ڵ
هاوکارانی ناو ده‌نگی تیپی مۆسیقاکه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدیان به
به‌رزی هێشتووه له چاوپێکه‌وتنێکدا چه‌ند پرسیارێکمان له کاک
ئازاد ساڵح کرددوای کاره‌ساتی کیمیا بارانی هه‌ڵبجه، رۆڵی تیپه‌که‌تان چی بوو؟
_ ئێمه ئاواره‌ی ئۆردوگاکانی ئێران بووین، له 20/5/1988 ده‌ڵه‌تی
ئێران له شاری مه‌هاباد فیستیڤاڵێکی هونه‌ری ساز کرد و منیش چه‌ند
منداڵێکم کۆکرده‌وه و به هاوکاری هونه‌رمه‌ند فه‌یزی نژدای به
چه‌ند به‌رهه‌مێک به‌شداریمان کرد و هونه‌رمه‌ندانی شاره‌کانی
دیکه‌ی کوردستانی ئه‌ودیویش به‌شدار بوون هه‌ر له‌و فیستیڤاڵه‌دا
که چووینه خزمه‌ت ماملێ ی هونه‌رمه‌ندی گه‌وه‌ره و فه‌رمووی (کورد
کاره‌ساتی زۆری به‌سه‌ر دا هاتووه به‌ڵام هیچیان هێنده‌ی
هه‌ڵه‌بجه گورچکبڕ نه‌بووه)
* گرفته‌کانی تیپه‌که‌تان چین؟
- دیارترینیان په‌ڕه‌وازه بوونی ئه‌ندامانی، نه‌بوونی
باره‌گایه‌کی گونجا، نه‌بوونی ئامێری مۆسیقا و تۆمار کردن وباری
گوزه‌رانی ئه‌ندامانیشی له‌ولاوه بوه‌سته.
* به‌رهه‌مه‌کانی دوای راپه‌ڕینی تیپه‌که‌تان چی بوون؟
- ساڵانه به‌شداریمان له فستیڤاڵه‌کانی هه‌ڵبجه‌ی شه‌هید دا
کردووه، به‌به‌رهه‌ماکانمان ...... شاره‌که‌مان گێڕاوه‌ته‌وه،
ساڵانه‌ش به‌رهه‌می ته‌له‌فزیۆنمان بۆ هونه‌رمه‌ندان هوشیار حه‌مه
فه‌ره‌ج و ئازاد که‌ریم و نه‌جم محه‌مه‌د تۆمار کردووه، له‌م
دواییه‌دا چه‌ند گۆرانییه‌کی نوێ مان بۆ کاک هوشیار تۆمار کردووه
که له هه‌نده‌ران گه‌ڕابووه، وێڕای به‌رهه‌م بۆ میوانی
تیپه‌که‌مان خاتوو تارا ره‌سوڵ.
* ئه‌ی بۆ فستیڤاڵی ئه‌م ساڵی هه‌ڵه‌بجه؟
- کۆڕالێ هه‌ڵه‌بجه‌ی عه‌شق، هه‌ڵه‌بجه‌ی زام، هه‌ڵه‌بجه‌ی خه‌ون
بیرۆکه‌ی ئێمه و شێعری مامۆستا ئه‌مین سه‌پان، تیایدا ساڵی جارێ
نالی و وه‌لی و ئه‌حمه‌د موختار و مه‌وله‌وی و گۆران و خاڵه
مینه‌ی شمشاڵ ده‌گه‌ڕێننه‌وه و سه‌ردانی شه‌هیدان ده‌که‌ن و
ده‌بینن هه‌ڵه‌بجه جوانه‌که‌ی جاران بووه به وێرانه و رۆشنایی
تیا نه‌ماوه.
|
 |


|