|

چرکه‌ساته‌کانی پرسه‌ی میلۆدی
پێشکه‌شه به گیانی نورانی موجته‌بای میرزاده
هۆ ئه‌ی رسته هۆنراوه‌کانی مۆزیک _ میلۆدییه‌کان _ ئه‌ی هه‌موو
که‌مانچه‌کان، بۆ نایه‌ن مان بگرن _ بۆ هه‌ڵناسنه سه‌ر پێ وێکڕا
مه‌راسیمی پرسه‌یه‌ک ساز ناکه‌ن؟! هه‌ر هه‌مووتان پێکه‌وه
ئاوازێکی ناوازه‌تان _ له ده‌ست داوه _ وا که‌ڵه هونه‌رمه‌ندێک
رۆح سووکی نوورانی هێدی هێدی جه‌سته‌ی ماندووی رۆحی پڕ سێحر و
ئه‌فسوونی رووه و خاک هه‌نگاو ده‌نێت، ئه‌ی هه‌موو مێلۆدییه‌کانی
ئه‌ندێشه‌ی میرزاده... شایی لۆغان پرسه دانێن، هه‌ی هه‌موو
که‌مانچه دارینه‌کان هه‌موو یه‌ک یه‌ک ریز بن و چه‌ندین ریزیش
به‌سه‌ر پێوه پرسه بگرن، ئه‌ی هه‌موو په‌نجه ناسکه‌کانی
که‌مانچه‌ژه‌نه‌کان له جووله بکه‌ون و هه‌موو پرسه‌ی په‌نجه پڕ
ئه‌فسونه‌کانی میرزاده ساز که‌ن. هه‌ی زیره‌ک له گۆڕ سه‌ر
ده‌رهێنه و له سه‌ر ناڵه‌شکێنه بڕوانه هه‌ی هایده‌ی شۆخ و
شه‌نگ تۆبی و گیانی شیرین گیانت له‌مه‌نفای دووره‌وه سه‌یر بکه..
و ئاوازێکی خه‌مناکتر له شیرین گیان بچڕه بۆ گیانی میرزاده،
چونکه ئه‌ویش رووه‌و خاک هه‌نگاو ده‌نێت..ده‌سائه‌ی خاک تکا
ئه‌که‌م هێنده ئازاری جه‌سته‌ی ماندووی که‌مان ژه‌نه
بلیمه‌ته‌که‌ی خاک و ئه‌وین ئازار مه‌ده.. ئای مه‌رگ تۆ له خودی
حه‌تیمه‌ت حه‌تیمه‌ت تری چ قه‌ده‌رێکی بێ ته‌فسیر و تۆ چ
فه‌لسه‌فه‌یه‌کت له‌بۆنیادی خۆتدا حه‌شار داوه، ژیان چییه؟ بوونی
چییه؟..

من ده‌ژیم
واته هه‌م، من ناژیم واته نیم.. ئه‌ی پاش ئه‌وه‌ی که مردم
هه‌موو دنیا به‌من چی.. باچه‌ندین په‌یکه‌ر و شیعر و کتێب له‌سه‌ر
من بنووسرێت به‌چی ئه‌بێت.. خۆ تۆ هه‌ست به هیچ کامیان ناکه‌یت..
با ملیۆنان له‌سه‌ر گۆڕم بن پرسه دانێن چی له ناوه‌ڕۆکی خودی
مه‌رگ ده‌گۆڕێت.. نازانم.. له کام فه‌رهه‌نگ وشه‌کان کۆکه‌مه‌وه
وه‌ک گه‌ردانه یاقوتیه‌ک بیکه‌مه گه‌ردنی رۆحی میرزاده‌ی
هونه‌رمه‌ند.. ئه‌وه چ عه‌شقێک له مۆسیقا و چ خولیایه‌ک له میهر
و چ ئه‌فسونێک له هونه‌ر تۆی کرده ئه‌و که‌ڵه بلیمه‌ته.. به
ئه‌ندێشه‌ت.. به په‌نجه‌کانت، به قه‌وسی که‌مانه‌که‌ت، سوێندت
ئه‌ده‌م بیری تۆ له کام کانی هه‌لقوڵا، له کام کێلگه سه‌وز
ئه‌بوو؟ له کام دره‌خت به‌رووبومی ئه‌هاته به‌رهه‌م، هه‌ر له
منداڵیه‌وه تا پیری به‌رهه‌مه‌کانت جوانتر ئه‌بوون، ناوازه‌تر
ئه‌بوون چه‌شنی بتهۆڤن ئاسا تۆ هه‌رچه‌نده ته‌منت رێی کردایه
چه‌شنی دره‌ختێکی به‌ردار به‌رووبومه‌که‌ت جوانتر ده‌بوو، گیانی
داهێنانی تۆ دره‌ختێک بوو له دار گوێز تا کامڵتر ده‌بوو
به‌رهه‌مه‌کی جوانتر و ناسک‌تر و نه‌شمیلانه‌تر ده‌بوو.. تاک
ژه‌نیه‌کانی تۆ.. نموونه‌ی داهێنان و ئه‌فراندن بوو.. ئه‌من له‌م
چیرۆک و دیرۆکه‌دا کام ده‌سته‌واژه‌ی مۆزیک.. کامه هێما به‌کار
بهێنم که گیانی خۆ ڕسکی تۆ ئه‌نجامی نه‌دابێت.. ئه‌تۆ چه‌شنی
ده‌روێش عه‌بدوڵڵا _ ی گۆران_ی بلیمه‌ت نه حه‌رفی مه‌کته‌بێکت
خوێند نه ئۆستادێ په‌لی گرتی، حرف به‌ڕزی زه‌کا ئه‌م سیفه‌ته‌ی
فێر کردی به شمشاڵتا _ رۆحی تۆ گه‌مه‌ی له گه‌ڵ هه‌موو
ده‌سته‌واژه‌کان ده‌کرد، هه‌ر هه‌مووی خۆ ڕسکانه سنووره‌کانی
ده‌به‌زاند هه‌موو کۆته‌کانی ده‌شکاند و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ رۆحدا
ده‌کرد. ئه‌و.. خۆی بۆ خۆی، ته‌لیسمێک بوو له سیحر به‌و ده‌ست و
په‌نجه ملیۆنا رسته‌ی مۆزیکی، ئه‌فراندووه، نازانم له چ
نه‌ستێکه‌وه ده‌هاته ده‌ر، به که‌مانچه‌ی ئاشنایی له‌گه‌لًَ
ئه‌و ده‌ریا بێ بنه‌دا په‌یدا کردووه، ئه‌و ده‌یان له
گۆرانیبێژان و سه‌دان له مۆزیکاکاران و هه‌زاران له مێلۆدی و
ملیۆنان له رسته‌ی هۆنیوه‌ته‌وه، بڕوا بکه‌ن هه‌تا ئێستاش به
ئاسمانی نزیک ئێستگه‌ی کرماشانه‌وه به هه‌زاران له تۆنه‌کانی
سه‌ر په‌نجه‌ی میرزاده سه‌دای ده‌نگیان په‌خش ده‌که‌ن، ئه‌ی
نازانن؟ ڤیۆلینه‌که‌ی میرزاده و ده‌نگی زیره‌ک دوانه‌یه‌کی
لێکئاڵاو بوون، بۆ نازانن ئه‌و له رۆحی خالقیدا.. بلیمه‌تی و
داهێنان بوو. کام له ئێوه.. هه‌ی هونه‌رمه‌ندانی ئێران به کورد
و فارس و تورک.. هتد قه‌رزاری باری ڤیۆلینه‌که‌ی میرزاده نین؟
هایده‌ی شۆخ، مه‌هه‌ستی، حمیرا، گوگوش، گولپایگان، ئیره‌ج..هتد.

ئای چه‌نده رۆحت ئاسووده‌یه، تۆ بۆ گه‌وره‌ترین و بلیمه‌تترین
هونه‌رمه‌ندی زه‌مانی خۆت رسته‌ی میلۆدی جوانت هۆنیوه‌ته‌وه، گوێت
له ده‌نگی هایده‌ی شۆخ و مه‌هه‌ستی و زایه‌ڵه‌ی ده‌نگی ئیره‌ج
بووه، ده‌زانی، گیان تۆ.. ده‌ریایه‌ک بوو له داهێنان، رووبارێک
بوو له عه‌شق، کانیه‌کی روون روون، له ژیان، ئاوی کانی له بن
چه‌و و زیخه‌کانیدا هه‌میشه له هه‌ڵقوڵین دایه. ئه‌تۆ مرۆڤێک
بوویت له جه‌سته و رۆح و کامیان له پێش کامیان له دایک بوو..
ئه‌ی چۆن ژیایت، ئه‌ی بۆ ئالووده‌ی مه‌ی و بێهۆشی بوویت، تۆ به‌و
ته‌مه‌نه‌ت عاشقێکی به‌هره به‌خش بوویت هه‌میشه گیانت عاشقی شۆخ
و شه‌نگه‌کانی تاران بوو.. کامه راهیب ده‌رسی دادایت کامه دین و
کامه مه‌زهه‌ب.. لای گیانی تۆ مانادار بوو. هه‌ی ڤیۆلینه
مێرمنداڵه‌که کێ ئاشنای کردی به زیره‌ک کام رێکه‌وت بوو، تۆیه‌کی
ته‌مه‌ن هه‌ڤده هه‌ژده ساڵ، له گه‌ڵ حه‌سه‌نی هه‌گبه‌ی خه‌م،
بناسێنێت، چۆنت ناسی یه‌که‌مین جار تۆ کرماشانی و ئه‌و بۆکانی، چۆن
رۆحتان ئاوێزانی یه‌کدی کرد و ئه‌و به‌رهه‌مه ناوازه‌یه‌تان بۆ
مێژوو خولقاند. هه‌رچه‌ند ده‌که‌م سیحری گیانت بخوێنمه‌وه ناتوانم
هه‌روه‌ک دیارده‌کانی سرووشت سووڕانه‌وه مانگ و شه‌و رۆژ و چاکه
وخراپه خودی مه‌رگ دژوارن هه‌میشه و هه‌میشه هونه‌رمه‌ندان و
شاعیران ژیان به‌خشن، نه‌ک مه‌رگ به‌خش ئه‌وان ناتوان هه‌رگیز
پیاوێک بکوژن، چه‌شنی سیاسیه‌کان، ئه‌وان هه‌رگیز ژیان دۆستن نه‌ک
مه‌رگ دۆست. شتێکی سه‌ودا سه‌ری هونه‌ری خۆرسک نازانم چۆن به‌و
که‌مانه‌ت عاشق بووم، هه‌ر له منداڵییه‌وه ده‌مزانی، سه‌دایه‌ک
دێت گوێم پڕ ئه‌کات له نه‌شئه، له ئێزگه‌ی کرماشانه‌وه، تێکه‌ڵ
به ده‌نگی شوکره‌ڵڵای بابان و میدیای زه‌ندی، به‌رنامه‌ی
هه‌وارگه‌ی دڵان، جار جاره‌ش گۆرانییه‌کی زیره‌ک سه‌دایه‌کی زۆر
سه‌یری هه‌بوو، گۆرانییه‌کان زۆر سه‌یر بوون به ده‌یان و به
سه‌دان له کرماشان ده‌هاتن بۆ هه‌ڵبجه بۆ گه‌ڕه‌که‌که‌مان له
ناو رادیۆکه‌ماندا ده‌نگیان ده‌دایه‌وه، وه‌ک قومری، ناڵه‌شکێنه،
ئه‌سمه‌رێ، نه‌ورۆز، شیرین ته‌ش ده‌ڕێسێ، بۆنی هه‌ڵاڵان دێ، ئه‌وه
خودی میرزاده‌یه و تێکه‌ڵ به ده‌نگی زیره‌ک و خالقییه په‌خش
ده‌بێت. ئه‌تۆ چ بوویت کورد بوویت یان فارس گیانی تۆ ئاوێته‌ی
یاحقی بوو یان کلتووری کرماشان.
له کۆتایی هه‌موو میلۆدیه‌کان شای لۆغانی پرسه بگرن بۆ میرزاده
ده ڤیۆلینه‌کان له ژه‌نین بسره‌ون.. ده ئاوازه‌کان تێر تێر
بگرین.. پرسه‌ی رۆحتان ئاوێزانی جه‌سته‌ی مردووی زیره‌ک و هایده و
موجته‌با بکه‌ن، ئێمه‌ش لێره و له‌وێ هه‌موو پرسه‌ی ماته‌مینی بۆ
بلیمه‌تێک ساز ده‌که‌ین، بۆیه ده‌ڵێم هه‌ی رۆ هه‌ی رۆ عاشقی دنیای
مۆزیک و داهێنان رۆ.
ئازاد ساڵح
_ شنرۆی
کوردستانی
نوێ _ ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
لاپه‌ڕه‌ی
6 ژماره‌ی 3746
|